تائێستا هیچ وادەیەکی بۆدابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تائێستا هیچ وادەیەکی بۆدابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە

تائێستا هیچ وادەیەکی بۆدابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە


پرس میدیا

وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دواکەوتنی موچەی ئەم مانگەوە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هیچ کاتێکی بۆ دەستپێکی دابەشکردنی موچە دیارینەکردووە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "وەزارەتی دارایی جگە لە پەنابردن بۆ قەرزی کورتخایەن لە بانکەکان هیچ چارەیەکی تری بۆ موچەی فەرمانبەران نییە".

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە حکومەت جگە لە پەنابردن بۆ قەرزی کورتخایەن لە بانکەکان هیچ چارەیەکی تری بۆ مووچەی فەرمانبەران نییە و ئەوەش دواتر دەبێت لە بانکی ناوەندیەوە داشکاندنی بۆ بکرێت".

دەشڵێت، "زۆر بە سادەیی، هەموو بژاردەکانی تری وەک زیادکردنی داهات لە گومرک و باج و پارەی کارەبا، ناتوانن ئەم کێشەی موچە چارەسەربکەن".

وەزارەتی دارایی عێراق جەختیکردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و پابەندبوونی عێراق بەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، لە ئێستادا داهاتەکانی حکومەت ناتوانێت بە شێوەیەکی پێویست روبەڕوی خەرجیەکانی ببێتەوە".

باسی لەوەشکردووە، مانگانە داهاتی نەوت بە رێژەی ٥٠٪ کەمترە لە خەرجیەکانی حکومەت و پێشبینیش دەکات ئەم دۆخە تا داهتوویەتی نزیک بەردەوامبێت.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری عێراق، وەزارەتی دارایی بەرنامەیەکی سێ خاڵی راگەیاندووە و تێیدا هاتووە، "داوامان لە پەرلەمان کردووە سەرپشکمان بکات لە قەرزکردنی ٤١ ترلیۆن دیناری عێراقی بۆ ئەو ماوەیەی لە ئەمساڵدا ماوەتەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی کورتهێنان و دابینکردنی موچە و خانەنشینی و شایستە داراییەکانی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و خەرجی پرۆژەکانی تر و پرۆژەکانی وەبەرهێنان".

حکومەتی عێراق داوا لە پەرلەمان دەکات رێگای بدات قەرزی گەورەی دەرەکی بکات و پەرلەمانیش دەڵێت، تاوەکو رێگای دیکەی ناوخۆیی هەبن بۆ چارەسەر، ئەوا رێگە بە حکومەت نادات قەرزی دەرەکی بکات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©