٦٠٠ملیۆن دۆلار قەرزدارە حکومەتی هەرێم و داوای لێدەکرێت زوو بیداتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 ٦٠٠ملیۆن دۆلار قەرزدارە حکومەتی هەرێم و داوای لێدەکرێت زوو بیداتەوە

٦٠٠ملیۆن دۆلار قەرزدارە حکومەتی هەرێم و داوای لێدەکرێت زوو بیداتەوە


پرس میدیا 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دەسەڵات حكومەت بەكاردەهێنرێت بۆ گەندەڵی كە ئەمە سەروەت و سامانێكی زۆر دەبات، كە ئەگەر ئەمە نەبووایە ڕەنگە پێویستیشیان بە پارەی بەغدا نەدەبوو، دەشڵێت،”وزیری دارایی پێی ووتین ،كە حكومەت چووە 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا قەرزكردووە بەڕەزامەندی توركیا دواتر دەبێت بیداتەوە”.

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لەپەڕلەمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندووە ، كە وەزیری دارایی ئەو كاتەی هاتە پەڕلەمان ووتی كەتنمان ناوەتەوە و فریامان كەون وەرن با چارەسەری بكەین ، ئێمەش بیرۆكەمان داونەتێ بۆ چارەسەر وتمان ئەوە 30 ساڵە ئێمە پێتان دەڵین ئاوا نابێت و ئاوا ڕاستە، بەڵام ئێوە گوێ ناگرن ئێستا باجی ئەوە دەدەن كە گوێ ناگرن.

دەشڵێت ،”حكومەتی هەرێم چووە 500 ملیۆن دۆلاری لە توركیا قەرزكردووە بەڕەزامەندی توركیا دواتر دەبێت بیداتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵات حكومەت بەكاردەهێنرێت بۆ گەندەڵی، كە ئەمە سەروەت و سامانێكی زۆر دەبات و بەهەدەری دەبات لە هەرێمی كوردستاندا، ئەگەر ئەمە نەبووایە ڕەنگە پێویستیشیان بە پارەی بەغدا نەدەبوو بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئاشكراشیكردووە، كە وەزیری دارایی پێی وتوون”ئەگەر بەغدا 320 ملیارەكە نەنێرێت ناتوانن مووچە فەرمانبەرانی هەرێم بدەین”.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©