بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی تایبەت بە بازاڕی ئازادی دراوی ئێران "bonbast.com" بڵاویکردونەتەوە، بۆ جاری یەکەم لە بازاڕی ئازادی ئێران-دا بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی ۳۰ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
هەروەها بەهای یەک یۆرۆ گەیشتە ۳٥ هەزار و ۲۰۰ تمەن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا بەهای یەک دۆلار، نزیکەی ۱۳ هەزار و ۳٥۰ تمەن بوو.
بەو پێیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەهای تمەن بە رێژەی سەدا ۱۲۰ دابەزیوە.
لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا کە ئەمریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران کشاوەتەوە، تمەن بە نزیکەیی لە سەدا ۳٦۰ بەهاکەی لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق