لە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر نهێنیدا هێزە تایبەتەکانی ئیسرائیل پەڕینەوە سووریا و دوو پێگەی گرنگی سوپای سووریایان تەقاندەوە
بەگوێرەی رۆژنامەی "جیرۆزالیم پۆست"، لە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر نهێنیدا هێزە تایبەتەکانی سەر بە سوپای ئیسرائیل پەڕینەوە ناوچەی داماڵێنراو لە چەک لەنێوان ئیسرائیل و سووریا و، دوو پێگەی گرنگی سەر بە سوپای سووریایان تەقاندەوە و تەواوی خاپوور کران.
تا ئێستا سووریا هیچ لێدوانێکی نەداوە لەسەر ئەم راگەیاندنەی ئیسرائیل،هەروەها رۆژنامەکە رایگەیاند، لەم ماوەی دواییدا سوپای سووریا گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەی دیاریکراو لە بەرزاییەکانی جۆلان و بڵاوکردنەوەی سوپا لەسەر سنوور، ئەمەش وایکرد لە سوپای ئیسرائیل رێوشوێن بگرێتەبەر و ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەنجام بدات.
بەپێی رۆژنامەکە، ئۆپەراسیۆنەکە سەربازانی لیوای "ناحال"ی سەر بە هێزی پیادەڕە و لە سوپای ئیسرائیل و سەربازانی کۆماندۆس لە یەکەی "یاهالۆم" کە تایبەتمەندە لە ئەندازیاری جەنگاوەریی بەشداریان تێدا کردووە.
هێزەکەی ئیسرائیل لە سنوور پەڕینەوە و بەر لەوەی بەدی بکرێن هەردوو پێگەکەیان وێران کرد، رۆژنامەکە لە زاری مایکڵ زێلبرگ لە لیوای "ناحال"ی گواستەوە و رایگەیاند، "تۆ تەنها بە دووری 500 مەتر رووبەڕووی دوژمن دەبیتەوە. ئەرکێکی وا پێویستی بە سەرنجی زۆر بەرز هەیە".
لای خۆشیەوە، فەرماندەی تیمی یەکەی "یاهالۆم" وتی، ئۆپەراسیۆنەکە پێکهاتبوو لە بڕینی رێگاکە زۆر بە نهێنی و دانانی تەقەمەنییەکان لەنێو هەردوو پێگەکە و تەقاندنەوەیان لە یەک کاتدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق