پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پشکنینی کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و خوێندکاران ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە، ئەوانەی کە نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە و سەردانی نەخۆشخانە دەکەن لە پسوڵەی سەردانکردنەکە دەبەخشرێن.
بەپێی نوسراوێک کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە تیایدا هاتوە، ئاماژە بەکۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کراوە، بڕیاردراوە ئەوانەی کە نیشانەی کۆرۆنایان هەیە و سەردانی نەخۆشخانە دەکەن لە پسوڵەی سەردانکردنەکە دەبەخشرێن.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە پشکنینەکانیان بەوردی بۆبکرێت و لەپسوڵەی سەردانی کردنی پزییشک ببەخشرێن
No comments:
Post a comment