ئوسترالیا دەیەوێت بەیەکجاری کۆتایی بە دیاردەی جگەرەکێشان بهێنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئوسترالیا دەیەوێت بەیەکجاری کۆتایی بە دیاردەی جگەرەکێشان بهێنێت

ئوسترالیا دەیەوێت بەیەکجاری کۆتایی بە دیاردەی جگەرەکێشان بهێنێت


پرس میدیا
ئوسترالیا لە هەوڵدایە بۆ دانانی پلانێکی تایبەت بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان و ئامانجیەتی رێژەی جگەرەکێشان لەو وڵاتە کە لەئێستادا، سەدا ١٥یە تا ساڵی ٢٠٢٥ بۆ سەدا ١٠ کەمبکرێتەوە. 

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئۆسترالیا، بە سپۆنسەری زانکۆی کوینزلاند و کۆنسەی لێکۆڵینەوەی پزیشکی و تەندروستی نیشتمانی پلانێکی نوێ ئامادە دەکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە دیاردەی جگەرەکێشان.

پلانەکە لەژێر ناوی "دەستپێکی کۆتایی گەمەی تووتن"ە و ئامانجیەتی تا پێنج ساڵی دیکە جگەرە تەنها لە دەرمانخانەکان و بە رەچەتەی پزیشک بفرۆشرێت.

لە یەکەم قۆناغی پلانەکەدا مامەڵەکردن بە تووتن سەخت دەکرێت و تەنها لە چەند شوێنێکی دیاریکراو رێگە بە فرۆشتنی دەدرێت.

ئامانجێکی دیکەی پلانەکە ئەوەیە لە دوای ساڵێکی دیاریکراوەوە کۆتایی بە مامەڵەکردن بە تووتن بهێندرێت و تەنها بە رەچەتەی پزیشک بفرۆشرێت.

جێی ئاماژەیە ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی گرانترین نرخیان لەسەر جگەرە داناوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©