پرس میدیا
درەنگانێکی ئەمشەو زەمینلەرزەیەک لە قەزای کەلار و دەورووبەری ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە دوای چەند خولەکێک زەمینلەرزەیەکی تر ناوچەکەی هەژاندەوە.
دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە "ئه‌م شه‌و كاتژمێر 08:23 به‌كاتى هه‌ولێر بومهلهرزهيهك به گوڕی 4 پله به پێوه‌ري ڕێخته‌ر وه به قولايى 9كم وه له دوورى 26 كم له كه‌لار و 32كم له كفرى ڕوويداوە."
چەند شایەتحاڵێک لە قەزای کەلار بە پرس میدیایان وت، زەمینلەرزەکان بەهێز بوون خەڵکێکی زۆر لە ماڵەوە رۆشتوونەتە دەرەوە.
هاوکات دەزگای کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە دوای زەمینلەرزەی یەکەم سێ زەمینلەرزەی دیکە ڕوویانداوە "دوا به‌دواى بومه‌له‌رزه‌ى ئاماژه پێكراو 3 بومهرزهي ديكه ڕووياندا له هه‌مان شوێن به گوڕى 2.9 و 2.5 و 2.7 پله به پێوه‌رى ڕێخته‌ر وه به قولايي 8 كم له كاته‌كانى 08:30 و 08:35 و 08:43 به كاتى هه‌ولێر".
No comments:
Post a Comment