ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌ناو حزبه‌كان گوێیان له‌دوو ئیداره‌یی ده‌بێت، هه‌ر جۆره دوو ئیدارهییهك یان به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ته‌نها چاوه‌ڕوانی ماڵوێرانی لێده‌كرێت.
ئارێز عه‌بدوڵا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە فەیسبووک وتارێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "زۆرجار لێره‌و له‌وێ له‌ناو یه‌كێتی، له ناو پارتی و ته‌نانه‌ت حزبه‌كانی دیكه‌ش گوێم له قسه‌كردن له‌سه‌ر دو ئٔیدارهیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، پێشنیارێكی له‌و جۆره نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل نییه، بگره زهلیلتركردنی گه‌ل و وێرانكردنی كوردستانی به دوا دادێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، "كارێكی له‌و جۆره هێنده نا لۆژیكییه، شایسته به گفتوگۆكردنیش نییه، بۆیه به كورتی ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین پێویسته په‌ره و گه‌شه به ئازادی ده‌ربڕین و دیموكراسی بده‌ین، ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه شۆڕبكه‌ینه‌وه و په‌یڕه‌وه‌ی سیستمێكی لامه‌ركه‌زی ته‌واو بكه‌ین."
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "پێویسته كاروباره‌كانی حزب، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتری جیا بكه‌ینه‌وه و سه‌ربه‌خۆبونیان بسه‌لمێنین، هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری هه‌رێم له‌ناوه‌خۆ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه بپارێزین و به‌هێزتری بكه‌ین".
هۆشداریشیداوه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێویستیانه ره‌چاو نه‌كرێت، هه‌ر جۆره دو ئیدارهییهك یان به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ته‌نها چاوه‌ڕوانی ماڵوێرانی لێده‌كرێت.
وتەکانی ئارێز عەبدوڵلا لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سایتی درەو بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی نامەیەکی ئاڕاستەی یەکێتی کردووە و تێیدا داوای دامەزراندنەوەی دوو ئیدارەیی لە فۆڕمێکی نوێ‌دا لێکردوون.
No comments:
Post a Comment