پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێکی سەرخۆشمان دەستگیر کردووە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێکی سەرخۆشمان دەستگیر کردووە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێکی سەرخۆشمان دەستگیر کردووە

پرس میدیا
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە سەرخۆشی تەقەی کردووە و زیانی بە چەند ماڵێک گەیاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە شەوی ڕابردوو لەیەکێک لە سیتیەکانی شاری سلێمانی بەهەڕەمەکی تەقەی کردووە و زیانی ماددی بە دوو ماڵ گەیاندووە.

تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی کوردسات دەستگیرکراوە و ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو چەکەی تەقەی پێکردووە دەستی بەسەردا گیراوە.

تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ١٩٨٧ و بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە سەرخۆش بووە بۆیە تەقەی کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©