پرس میدیا
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ دەکرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم لە کۆنگرەی رۆژانەوانی ئەمڕۆ کە بۆ راگەیاندنی بڕیارەکانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رێکی خستبوو رایگەیاند لە سبەینێوە دەست بە دابشکردن مووچە دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کاری لە پێشینەمانە موچە دابینبکەین و جگە لە دابەشکردنی موچەی بەیانی، لەمساڵدا حکومەتی هەرێم شەش موچەی دابەشکردووە."
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەرئەوە حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 5 و 6 و7 نەناردووە و لەبەرئەوە بووە کە مووچە دواکەوتووە.
No comments:
Post a Comment