پرس میدیا
کونسوڵخانەی ئێران لەڕونکردنەوەیەک دا رایگەیاند، "بۆ خەڵكی بەشەرەفی هەرێمی كوردستان روندەكەینەوە كە لە ماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تا ئێستا ئێران سێ خاڵی سنوری رەسمی خۆیی بەڕوی ئەو هاووڵاتیانەی كە پێویستی سەردانيان بۆ كۆنسوڵخانەكانی هەولێر و سلێمانی سەلمێنراوە بەكراوەیی هێشتوەتەوە."
کونسوڵخانەی ئێران راشیگەیاند ، ئەو كەسانەی بۆ كاروباری نەخۆشی یان بازرگانان، خوێندكارانی زانكۆ و ئەوانەش مافی مانەوەیان لە ئێران هەبوە، ڤیزەیان پێدراوە و وەك ئاسانكاری ڤیزەكەیان بێ بەرامبەر بووە.
جەختیش كراوەتەوە، بەپێی ئامارەكانی حەوت مانگی رابردوو لە هەر دوو كۆنسوڵخانەی هەولێر و سلێمانی بەگشتی 19 هەزار و 935 ڤیزە بەهاووڵاتیانی هەرێم دراوە كە زۆربەیان بۆ كاروباری نەخۆشی و تەندروستی بوە.
No comments:
Post a comment