پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو لە روداوێکی هاتوچۆدا له تونێلی پێشرەو هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە رووداوەکە له جووت سایدی تونێلی پێشرەو بەرەو هەواری شار روویداوە و ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژرەویەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا به ستونیكى كارەباداو وەرگەراوە.
هاتوچۆی سلێمانی کە وێنەکانی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی بەهۆی رووداوەکەوە، یەکێک لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا.
No comments:
Post a Comment