بریاری ئازادکردن بۆ مامۆستایەک لە دهۆک دەرچوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بریاری ئازادکردن بۆ مامۆستایەک لە دهۆک دەرچوو

بریاری ئازادکردن بۆ مامۆستایەک لە دهۆک دەرچوو


پرس میدیا 

دوای زیاتر لە ٥٠ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی، دادگای دهۆک بڕیاریدا مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئازاد بکات، هاوکات بەبڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار سزای دارایی بەسەردا سەپاند. 

رەمەزان ئەرتیسی سەرپەرشتیاری پارێزەرە خۆبەخشەکانی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگایکردنی مامۆستا دڵشاد گوهەرزی بەڕێوەچوو و دادگا بڕیاریدا، ئازاد بکرێت و لە ئێستادا رێکارەکانی ئازادکردنی بەڕێوەدەچێت." 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دادگا بڕیاریداوە لەگەڵ ئازادکردنی مامۆستا دڵشاددا بە بڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار سزا بدرێت"، دەشڵێت، "بەڵام ئێمە وەک پارێزەرانی ئەو بڕیارەکە بە یاسایی نابینین و تەمیزی یاساکە دەکەین." 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژی سێشەممەی رابردوو، دادگایکردنەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگا بە بیانویی وردبینی و پێداچوونەوەی کەیسەکەی بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرکرد. 

دوای زیاتر لە ٥٠ رۆژ دەستبەسەرکردنی، لەسەر کەیسی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، ئەمڕۆ دادگا بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا دڵشاد گوهەرزی دەرکرد. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©