پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی یەکێک لەو تۆمەتبارانەی راگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە چەکەوە هێرشی کردبووەسەر دەرمانخانەیەکی هەولێر و لە کارمەندێکی دابوو.
راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە، "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە دوو کەس ھەڵدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر، تیمێکی تۆکمەمان پێکھێناو توانرا لە کەمتر لە 24 کاژێردا تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ف.ع .ق) دەستگیربکەین."
تۆمەتبارەکان لە کوڕ و باوکێک پێکهاتوون، پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "ھێزەکانمان سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دەست یاسا بەپێی ماددەی 430ی لە یاسای سزادان".
پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات، "لە ساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تاوەکو دەستگیرکردنیان پارێزگاری ھەولێر وەک بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێڵ بووە و بەدواداچوونی دەکرد."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق