بە بڕیاری ، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماندەی گشتی ھێزی پاراستنی یاسا، لیوا جەواد دەڕاجی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، کازمی بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی دەڕاجی لە پۆستەکەی بە ھۆی ئەوەی نەیتوانیووە بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بپاریزیت.
ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ راگەیەنراوێک لەمبارەیەوە لەلایەن حکوومەتی عێراق بڵاونەکراوەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ، بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە لێدوانێكی ھوشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەردەم بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا خۆپیشاندانیان سازكرد.
لە میانی خۆپیشاندانەكەدا، بارەگای لقی پێنجی پارتی لە ناوچەی كەڕادە ناوەڕاستی بەغدا، لە لایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە سووتێنرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق