پرس میدیا
بەپێی ئامارێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمان ئەمساڵ نزیکەی ١٤ هەزار و ٥٠٠ گەنج کوردستانیان جێهێشتووە و ئاوارەی وڵاتان بوون.
لەوبارەوە رێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند "بەداخەوە لەبەر هەندێک هەلومەرج و هۆکاری بابەتی شەپۆلی کۆچی گەنجان جارێکی دیکە هێدی هێدی دەستی پێکردووەتەوە و کێرڤی سەرهەڵگرتنی گەنجانی ئێمە رووەو رۆژئاوا بەرزبووەتەوە."
رێبوار بابکەیی وتیشی ئێمە وەک سەرۆکی لیژنەی پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی بەدواداچوونێکی مەیدانیمان ئەنجامدا و راپۆرتێکمان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد .
سەرۆکی لیژنەی پهیوهندییهكان دەڵێت لەوبارەوە داوامان کردووە دانیشتنێکی پەرلەمان سازبکرێت بەئامادەبوونی وەزیرە تایبەتمەندەکان، وەزیری وەرزش و لاوان، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزیری پلاندانان".
No comments:
Post a comment