کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران رایگەیاند، ٥٠٠ پەنابەریان لە کەمپی ئەکد لە خاکی تورکیاوە گەڕاندووەتەوە بۆ شارەکانیان لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق.
کەریم رەمەزان حوسێن بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە کە بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و بە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکەیان ٥٠٠ پەنابەر لە کەمپی ئەکد لە تورکیاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ شارەکانیان لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق.
کەریم رەمەزان حوسێن راشیگەیاند، کۆمپانیاکەیان بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران لە شارەکان و وڵاتانی دراوسێ بۆ ناوچەکانیان بە هەماهەنگی راستەوخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان.
بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش لە هاوینی ٢٠١٤دا، دانیشتوانی ئەو ناوچانانەی کە داعش دەستی بەسەرداگرت لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و روویان لە شارە ئارامەکانی عێراق و وڵاتانی دەوروبەر کرد.
No comments:
Post a comment