پرس میدیا
بەهۆی ئەو سوکایەتیانەو دروست کردنی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام لەوڵاتی فەرنسا لەچەند ڕۆژی رابردودا، چەندین ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا لەوڵاتانی جیهان هەرێمی کوردستانیش بەدەر نەبوو لەدەربڕینی نارەزایەتیبەشێوازی جۆراو جۆر،ژمارەیەک ئەندامی پەڕلەمان بەنوێنەرایەتی کۆمەڵێک ئەندامی پەڕلەمان یاداشتێکیان ئاڕاستەی کونسوڵخانەی فەڕەنسا کرد و نیگەرانی خۆیان و خەڵکی کوردستانیان گەیاند لەسەر ئەو سوکایەتی و بێڕێزیانەی بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا کراوە،داوالەکۆنسوڵی فەڕەنسا کراوە بچێتە پەڕلەمان
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لەبارەی یاداشتەکەیان ڕایگەیاند، "بەنوێنەرایەتی زیاتر لە ٢٦ ئەندامی پەڕلەمان یاداشتێکمان ئاڕاستەی کونسوڵخانەی فەڕەنسا کرد و نیگەرانی خۆمان و خەڵکی کوردستانمان گەیاند لەسەر ئەو سوکایەتی و بێڕێزیانەی بەرامبەر بە پێغەمبەری خودا کراوە، پێمان ڕاگەیاندن فەڕەنسا بۆ ئێمە گرنگە و لەڕابردوو هاوکار و پشتیوانی کورد بووە، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات پێمان ناخۆشە و نیگەرانین".
دەشڵێت، ئێمە دژی هەموو جۆرە توندڕەویەکین بەهەرناوێکەوە بکرێت چ عەلمانی بێت یان ئیسلامی، جەختیشمان کردەوە پەیامەکەمان بگات بەبەرپرسانی فەڕەنسا و ئەوانیش خۆشحاڵبوون بەم شێوەیە کێشەکان باس بکەین، هیواداریشن ئەوە دوبارە نەبێتەوە.
لای خۆشیەوە د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو وتی،" داوامان کرد میوانداری بکەین لەپەڕلەمان و لەبەردەمی نوێنەرانی گەل ڕوونکردنەوە بدات لەپەخشی ڕاستەوخۆ لەسەر قسەکانی سەرۆک کۆمار، چونکە ئەوەی کرا قابیلی قبوڵکردن نیە بێڕێزیکردن بەرامبەر بە عەقیدەمان، ئاشتەوایی و مافی مرۆڤ گرنگە و ڕێزگرتن لەهەموو پێغەمبەران گرنگە."
لەبارەی هاتنی بۆ هۆڵی پەڕلەمان ئەوەی خستەڕوو، ئامادەیی هەیە بێت، بەڵام لەڕووی دیبلۆماسیەوە هەندێ ڕێکاری پێویستە و هەوڵی بۆ دەدەین.
هاوکات شایان عەسکەری پەڕلەمانتاری گۆڕان وتی، "بردنی یاداشتەکە دەرخەری ئەوەیە موسڵمانان باوەڕیان بەگفتووگۆ و ئاشتی هەیە، بڕوامان بەپەرچەکرداری توندووتیژی نیە، لێیان ڕادەبینین بەدەم داواکانمانەوە بین وئەو سوکایەتی کردنە کۆتایی بێت."
No comments:
Post a Comment