مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو فەڕەنسا بەرێكەوت.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە ١٨ی تشرینی ٢٠٢٠ مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا بەغدای پایتەختی جێهێشتووە و بەرەو پاریس پایتەختی فەڕەنسا بەرێكەوتووە ئەوەیش لە چوارچێوەی گەشتێكدا كە بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی دەدات و هەریەك لە بەریتانیا و ئەڵمانیا دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، شاندێكی حكوومەتی عێراق كە ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی دەستەكانی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كازمی لە چوارچێوەی سەردانەكانیدا بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ئەنجام دەدات.
لەکۆبوونەوەکاندا سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندیی و هاوكارییە هاوبەشەكانی عێراق گفتوگۆ دەكرێت بەتایبەتیش لە بوارەكانی ئابووری، ئەمنی و تەندروستیی و جگە لەوەش لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا، دوایین پێشهاتەكانی سەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتی تاوتوێ دەكرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق