پرس میدیا
ئەمڕۆ شاندیکی باڵای حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ سەردانی بەغدا دەکات، سەردانەکەش بە مەبەستی ڕێککەوتنە لەسەر شنگال لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له لاپەڕەی خۆی له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، کە ئەمڕۆ بە مەبەستی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخ و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ قەزای شنگال، شاندیکی باڵا لە حکومەتی هەرێم بە سەرپەرشتی رێبەر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆ بەره‌و بەغدا بەڕێدەکەون.
ئەو سەردانەش لە کاتێکدایە، کە لە شنگال چەند هێزێکی جیاوازی چەکداریی لێیە و بەشێک لە ناوچەکانیش لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگالدان، کە نزیکن لە پەکەکەوە و لە دوای ٢٠١٤وە لەوێ دروستبوون.
ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لەسەر ڕەوشی شنگال رایگەیاند، جگه له‌وه‌ی به‌غدا نه‌یتوانیوه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش بە شنگال بكات، ناوچه‌كه‌ش بووه‌ته جێی خه‌ڵكێكی دیكه كه ته‌نیا نه‌هامه‌تیان بۆ شنگال هێناوه.
سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد، کە له‌سه‌ر شنگال له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق گه‌یشتوونه‌ته له‌یه‌كتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن و به‌مزووانه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ن.
No comments:
Post a comment