ژمارەیەک لەوانەی بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر نێردە دیپلۆماتییەکان تێوەگلاون دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژمارەیەک لەوانەی بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر نێردە دیپلۆماتییەکان تێوەگلاون دەستگیرکران

ژمارەیەک لەوانەی بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر نێردە دیپلۆماتییەکان تێوەگلاون دەستگیرکران



پرس میدیا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە سوپای عێراق، دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی راگەیاند کە بە هێرشە مووشەکییەکانی سەر نێردە دیپلۆماتییەکان تێوەگلاون.

تەحسین خەفاجی ژمارەی دەستگیرکراون و ناسنامەیان ئاشکرا نەکرد.

وتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە سوپای عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی بەو هێرشانەوە تێوەگلاون بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

لە مانگی تەمووزی رابردووەوە تاوەکو ئێستا چەندینجار کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش بە رابەرایەتی ئەمریکا لە چەند پارێزگایەکی عێراق لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج. 

ئەمریکا، گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لەنێویاندا حزبوڵڵا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات. 

ئەمریکا، نزیکەی پێنج هەزاری وڵاتەکەی و نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازیی دیکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق جێگیر کردووە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©