ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا تویتێکی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەرگیز هیچ شتێک وامان لێناکات پاشەکشە بکەین، بە رۆحێکی ئاشتیانەوە رێز لە هەموو بۆچوونە جیاوازەکان دەگرین."
ماکرۆن لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، "هەرگیز وتاری رقئامێز قبوڵناکەین و بەرگری لە گفتوگۆی عاقڵانە دەکەین"، هەروەها دەشڵێت"هەردەم لە پشتی رێزگرتنی مرۆڤ و بەها جیهانییەکان دەبین."
تویتەکەی ماکرۆن لەلە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا لەوتارێکدا سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند هەڵواسینی کاریکاتێرەکان لە فەڕەنسا بەردەوام دەبن، ئەوەش نارەزایەتی فراوانی موسڵمانانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناو وهەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵای فەڕەنسی دەستیپێکرد.
تویتەکەی ماکرۆن ڕوو بە جیهانی ئیسلامییە و جۆرێک لە پاشکەشەی بەرانبەر هەڵوێستە توندەکانی لەسەر موسڵمانان پێوە دیارە.
لا شيئ يجعلنا نتراجع، أبداً.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) October 25, 2020
نحترم كل أوجه الاختلاف بروح السلام. لا نقبل أبداً خطاب الحقد وندافع عن النقاش العقلاني. سنقف دوماً إلى جانب كرامة الإنسان والقيم العالمية.
No comments:
Post a comment