پرس میدیا
هاوپەیمانیی نیشتمانی سەبارەت بەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرن رایگەیاند، "یەکگرتنی هاوپەیمانی و پارتی هەواڵێکی نادروستە و بە درۆی دەخەینەوە".
هاوپەیمانیی نیشتمانی کەمێک پێش ئێستا لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرن رایگەیاند، "ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان یەکدەگرن دوورە لە راستییەوە و بەهەموو جۆرێک بە درۆی دەخەینەوە و سکاڵای یاساییمان تۆمارکردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەرێگەی پارێزەر و راوێژکاری یاساییمانەوە سکاڵای یاساییمان لەسەر سەرجەم ئەو دەزگا و میدیایانە تۆمارکردووە، کە نادروستانە ئەم جۆرە دەنگۆ و پروپاگەندانەیان بڵاوکردۆتەوە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت ماوەی دوو رۆژە بەشێک لە میدیاکانی سەربە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵی یەکگرتنی هاوپەیمانیی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستانیان بڵاوکردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق