ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر چەند بڕیارێکی دەرکرد



پرس میدیا
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیاییدا چەند بڕیارێک دەربارەی دۆخی تەندروستی لەخۆ گرتووە.

لە راگەیاندراوەکەی ژووری ئۆپەراسۆنی پارێزگای ھەولێر ئاماژە بەوەکراوە کە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر کۆبۆویەوە و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.

بڕیارەکانی ژووری ئۆپراسیۆنی هەولێر

یەکەم: لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چادێری بازاڕ و ھێزە ئەمنییەکان، راسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای ھەولێر.

دووەم: دەبێت سەرجەم ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای ھەولێر، بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک ببەستن، ھەرکەسێک رەچاوی بەستنی دەمامک نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، رێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.

سێیەم: پێکھێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەھێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی دەمامک لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر.

چوارەم: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت، بارھەڵگر، کرێ دەبێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی ھەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین دەمامک ببەستن، ھەر کەسێک سەرپێچی بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

پێنجەم: ئەم شوێنانە دادەخرێن کە بریتین لە ھۆڵەکانی ئاھەنگ گێران، ھۆڵەکانی بووک گواستنەوە، ئاھەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان، ھەموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک.

شەشەم: ئەم شوێنانە لەکاتژمێر ١٢ی شەو دادەخرێن کە بریتیین لە یانەی شەوانە، نێرگەلەکێشان، یانەکانی مەی خواردنەوە (باڕ)، موزیک لایف، ئاھەنگی شەوانەی یانەکان‌.

حەفتەم: پرسەدانان لە ھۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت، مەراسیمی سەرقەبران بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، ھەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

ھەشتەم: ھەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، لەھەرشوێنێکی بازرگانی، بازار، دوکان، مارکێت، مۆڵ، چێشتخانە رێنماییە تەندروستیەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی دەمامک جێبەجێ نەکرێت، دەست بەجێ ئەم شوێنە رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.

نۆیەم: ھاوینە ھەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت رەچاوی رێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی دەمامک، ھەرشوێنک پابەند نەبێت، رێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

دەیەم: بەھۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.

یانزەھەم: داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، ھەروەک چۆن لە رابردوودا ھاوکارمان بوونە، بەھەمانشێوە ھاوکارمانبن بۆ ھۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و بەھیچ شیوەیەک رێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی دەمامک بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.

دوانزەھەم: سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە، رێگا بەھیچ گرووپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی دەمامک داخڵی سنووری پارێزگای ھەولێر بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©