پرس میدیا
ئەندامی لیژنەی دارای لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٣٢٠ ملیارەکەى بەغدا گەشتووەتە هەرێمى کوردستان و دەمێکە ناحەقی بەرامبەر بە فەرمانبەران دەکرێت، پاشەکەوتی موچە یەکێکە لەوانە.
بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "٣٢٠ ملیارەکەى بەغدا گەشتووەتە هەرێمى کوردستان و دەمێکە ناحەقی بەرامبەر بە فەرمانبەران دەکرێت، پاشەکەوتی موچە یەکێکە لەوانە"، دەشڵێت، "لێبڕینی موچە، پاشەکەوتی موچە ئاسایی نییە، ئەوەی ئاساییە ئەوەیە کە دەبێت هەموو هاوڵاتییەک لەکاتی خۆیدا موچە و شایستە داراییەکانی خۆی پێبدرێت".
ئاماژەى بەوەشکرد، "تا ئێستا چارەنوسی موچەى ئەو دوو مانگە دیار نییە کە تا ئێستا نەدراوە و بەدواداچونی بۆ دەکەین و دەبێت لەگەل باشبونی بارودۆخی داراییدا، پاشەکەوتی هاوڵاتیان بداتەوە بەگوێرەی یاسا پابەند کراوە".
ئەوەشى خستەڕوو، "ئەمە دەرئەنجامی ئەو دەسەڵاتەیە کە ٢٩ ساڵە حوکمی ئەم هەرێمە دەکات، لە ئێستادا تووشی قەیرانی دارایی بووین، کێشەمان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەیە".
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە هەرێمیش پابەندی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی دارایی عێراق بێت، بەوەش موچەی پێنج مانگی دیکەش پاشەکەوتکراوە و ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی نۆیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق