دۆناڵد ترەمپ: پێموایە ئەم نەخۆشییە بەزەیی خوایە بۆ من - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دۆناڵد ترەمپ: پێموایە ئەم نەخۆشییە بەزەیی خوایە بۆ من

دۆناڵد ترەمپ: پێموایە ئەم نەخۆشییە بەزەیی خوایە بۆ من

پرس میدیا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئەنتی بۆدی کۆکتەیڵ کە کۆمپانیای ریگینیرۆن دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەی پێداوە بۆ ئەو زۆر باش بووە و ئەو دەرمانە بێ بەرامبەر بۆ هەموو کەسێک دروست دەکەن و دەڵێت''پێموایە ئەو نەخۆشییە بەزەیی خوایە بۆ من''.

ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت ''کاتێک چووم بۆ نەخۆشخانە هەستم نەدەکرد زۆر باش بم، دەرمانێکیان بۆ بەکارهێنام بەناوی ریگینیرۆن، شتی دیکەشیان کرد، بەڵام بەڕای من بنەڕەترین دەرمان ئەوە بوو، ئەوەی روویدا لە ماوەیەکی کورتدا باوەڕپێکراو نەبوو. هەستم کرد باش بووم''.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کرد کە دەسەڵاتی ''بەکارهێنان لە کاتی لەناکاودا'' دەدەن بە دەرمانی بەناو ریگینیرۆن و گوتی: ''ئەگەر لە نەخۆشخانەن و هەست دەکەن دۆختان خراپە، ئەوا ئەو دەرمانە بەبێ بەرامبەر وەربگرن''.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زانایان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، کاری زۆر باشیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا کردووە و لەئێستادا، بوونی دەرمانێک کە دژبە ڤایرۆسەکە بەکاربهێنرێت گرنگترە لە پێکوتە.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©