فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کەوتەخوارەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کەوتەخوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کەوتەخوارەوە

پرس میدیا
فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F/A-18E Super Hornetی سەربە هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا جێگیرکراوە لەکاتی مەشقدا کەوتە خوارەوە و، فڕۆکەوانەکەی لەرێگەی سیستەمی کورسی خۆھەڵدان رزگاری بوو.

وتەبێژی هێزی ئاسمانیی سەربە هێزی دەریایی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر ١٠:١٠ خولەک بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا، فڕۆکەی جۆری F/A-18E لە بنکەی ئاسمانی سەربە هێزی دەریایی لیموری دەستی بە فڕین کردووە و، دوای ماوەیەکی کورت کەوتووەتە خوارەوە.

هارێل باسی لەوە کرد کە فڕۆکەوانی فڕۆکەکە لە رێگەی سیستمی کورسی خۆهەڵدانەوە رزگاری بووە و، لە نەخۆشخانەیەکی نزیک چارەسەر وەردەگرێت و رەوشی تەندروستی باشە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە.

ناوەڕاستی ئەمساڵیش لە کالیفۆڕنیا فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-35B لە کاتی گواستنەوەی سووتەمەنییدا خۆی کێشا فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگرەکەدا و کەوتەخوارەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©