پرس میدیا
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا بەڵێنیداوە پێنج هەزار پارچە شوێنەواری عێراق کە لە مۆزەخانەکانی ئەو وڵاتەن رادەستی حکومەتی عێراق بكاتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندرساوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ مستەفا كازمی، لە شاری لەندەن سەردانی مۆزەخانەی بەریتانیای كردووە و ئەو پارچە شوێنەوارانەی بینیوە كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ حكومەتی ئەو وڵاتە بە فەرمی ڕادەستی عێراقیان بكاتەوە.
بڕیارە حكومەتی بەریتانیا نزیكەی پێنج هەزار پارچە شوێنەوار ڕادەستی عێراق بكاتەوە، كە بە گەورەترین پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پارچە شوێنەوارەكان دادەندرێت تا ئێستا ئەنجام درابێت.
No comments:
Post a Comment