پرس میدیا
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند پشتیوانی گەلی فەڕەنسا دەکەین و ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتی نیگەرانییان گەیاندووەتە کونسوڵخانەی فەڕەنسا تەعبیر لە هەڵوێستی پەرلەمان ناکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی کونسوڵخانەی فەڕەنسایان لە هەولێر کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێمن هەورامی ڕایگەیاند پشتیوانی تەواوی گەلی فەڕەنسا دەکەین و دژی هەر جۆرە لێدوان و توندوتیژییەکین لەلایەن هەرلایەنێکەوە بێت.
هەریەکە لە لوقمان وەردی، بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی یەکێتی، گوڵستان سەعید بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی گۆڕان، لیزا کاکەیی بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی پارتی، محەمەد سەعدەدین بە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمان، رۆبینە ئۆیملک، بە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی مەسیحی و محێدین حەسەن، بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی ئازادی بەشداری شاندەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان یاداشتێکی ناڕەزایەتییان دژی ئەو سوکایەتیانەی بەرانبەر بە پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لە فەڕەنسا ئەنجامدراوە گەیاندە کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر.
No comments:
Post a Comment