ئازەربایجان و ئەرمینیا رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی کاتی مرۆیی لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو رێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە بڕیاری ئاگربەستی کاتی بەپێی بەیاننامەی مۆسکۆ لە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەم و بە پشتبەستن بە بەیاننامەی ٥ی تشرینی یەکەمی ھاوسەرۆکانی گرووپی رێکخستنی ھاریکاری ئەمنی ئەورووپا-مینسک و بەیاننامەی ١ی تشرینی یەکەمی سەرۆکی وڵاتان لە گرووپی رێکخستنی ھاریکاری ئەمنی ئەورووپا-مینسک، دەرکراوە.
ئەرمینیا و ئازەربایجان لە گفتوگۆکانیان لە مۆسکۆ لە ١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێری ١٢ی نیوەڕۆوە ئاگربەستی کاتی لە قەرەباغ بەمەبەستی گۆڕینەوەی بارمتە و تەرمەکان راگەیاندبوو.
بەڵام سوپای ئەرمینیا پێش تێپەڕبوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر ئاگربەستیەکە، بە مووشەک ھێرشی کردە سەر شاری گەنجە و لە ئەنجامی ئەمەش ١٠ کەسی گیانی لەدەستدا و ٣٥ کەسیش برینداربوون.
ھاوکات لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە ئەنجامی ھێرشکردنە سەر کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلی کە بۆ ناشتنی تەرمەکانیان چوو بوونە گۆڕستان لە شاری تەرتەر، چوار کەس گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوو.
ئەمڕۆش لە ئەنجامی ھێرشکردنە شاری گەنجە لەلایەن ئەرمینیا، ١٣ سڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ سڤیل برینداربوون.
No comments:
Post a comment