پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیکردووە کە بە چەک و دەمامکەوە هەڵیکوتاوەتە مارکێتەکان و دزیلێکردوون، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش لە بەحرکە رایگەیاند، "کەسێکیان دەستگیرکردووە کە چەند تاوانێکی دزی ئەنجامداوە."
ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆنه‌هێشتنی دیارده دزێو نایاساییه‌كان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان، هێزه‌كانمان ئه‌مشه‌و توانیان ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیر بكه‌ن كه چه‌ند رۆژ پێشتر به چه‌ك و ده‌مامكه‌وه كاری دزی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هه‌ندێك ماركێت و دوكانی ئه‌نجام داوه."
ئەوەش هاتووە، "له سه‌ره‌تای لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه، کە تۆمه‌تباره‌كه له دایكبووی ساڵی (٢٠٠١)هكه و ناوی (ژ . ع. ح) بۆیه به‌ڕیاری داده‌وه‌ر و راگیراوه و دۆسیه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه."
لەلایەکی دیکەشەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی نووسینگەی بەحركەی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "كەسێكیان بە ناوی
(ك.م.ع) پیشە كاسب، دانیشتووی گەڕەكی كورانی عەنكاوە، بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركرد، كە هەڵسابوو بە چەند تاوانێكی دزی لە شاری ئەتكۆنز/ ئازادیی نوێ، گەنجان ستی، هەرشەم دوو، كە بڕێكی زۆر پارە و زێڕ و چەند مۆبایلێكی دزیبوو."ک
No comments:
Post a comment