پرس میدیا
ئەمڕۆ شەشی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ژمارەیەک مامۆستا لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم یەکێتی مامۆستایانیی کوردستان لقی سلێمانی ئەنجامدا.
دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە پرس میدیای راگەیاند ئەوان بۆ بەرز راگرتنی رۆژی مامۆستایان سەردانی یەکێتی مامۆستایانیان کردووە.
دڵشاد مەجید باسی لەوەکرد پێشتر لە بەیاننامەیەکدا دووخاڵی گرنگیان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت کردووە، ئەویش دابینکردنی مووچەی مامۆستایان لە هەر ٣٠ رۆژ جارێکدا بەبێ لێبڕین، دووەمیشیان کارپێکردنەوەی سیستەمی بەرزکردنەوەی پلەبەندی مامۆستایانە بەپێی ساڵی خزمەت.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتیشی ئێمە تا پێنج رۆژ دوای ئەو وادەیەی وەزارەتی پەروەردە دیاری کردووە بۆ کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان کە دەکاتە ١٠ی تشرینی یەکەم، بڕیارمان داوە کە دەوام نەکەین".
دڵشاد مەجید راشیگەیاند کە ئەگەر بێت و تا ئەوکاتە، حکوومەت هیچ وەڵامێکی نەدانەوە ئەوا بڕیاری تریان دەبێت.
ئەمڕۆ شەشی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بە ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان دیارییکراوە، هاوکات رۆژی ٥ی تشرینی دووەمیش بە ڕۆژی جیهانی مامۆستایان دەستنیشان کراوە.
No comments:
Post a Comment