پرس میدیا
لە ناحیەى سیدەکانى سەربە قەزاى چۆمان نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت
سبەى چوارشەممە، ٢١ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٠، لە ناحیەى سیدەکانى سەربە قەزاى چۆمان نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕى ٤٦ هەزار دینار وەردەگیرێت لە هاوڵاتیان
لە بەروارى ١٥ى ئەم مانگەشدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "حکومەتی فیدڕاڵ بڕیاریداوە بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێم لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملیۆن لیتر زیادبکات".
لە ماوەی رابردوودا، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر رایگەیاندبوو، بڕیارە حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ ملیۆن لیتر نەوتە و لە مانگی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
No comments:
Post a Comment