پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی پارێزگا و ئیداره سهربهخۆكان كردووە و تێیدا باس له شێوازی وەرگرتنی ئهو پێبژاردانه دەکات كە له دوایین بەیانی دا بڕیاری لەبارەوە دابوو.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو کەسەی پێبژاردەکان وەردەگرێت لەسەدا ٥٠ی پارەکەی بۆ خۆی دەبێت.
ناوەڕۆکی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی
یەکەم: ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم/یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.
دووەم: وێنەی یەکەم لە پسوولە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.
سێیەم: ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.
چوارەم: مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن.
پێنجەم: 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی ئەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت.
No comments:
Post a Comment