پرس میدیا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پێشوازی لەو رێککەوتنە کرد، داواشی لەخەڵکی ئەو ناوچەیە کرد پشتیوانی ئەو پلانە بکەن کە ئامانجی بەدەستهێنانی ئاسایشە.
بەگوێرەی هەواڵکی شەرق ئەوسەت، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، واشنتن پێشوازی لەهەوڵەکانی حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات بەنێوەندگیری نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییە ئەمنی و سیاسییەکان لەشەنگال.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە ئەو رێککەوتنە دۆخێک دروستدەکات بۆ باشترکردنی سەلامەتی هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە و گێڕانەوەی دانیشتوانەکەی کە بەهۆی داعشەوە ئەو ناوچەیان چۆڵکردبو.
دوێنێ هەینی، حکومەتی عێراق ناوەرۆکی رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئاشکرا کرد لەبارەی دۆخی شەنگال و گێڕانەوەی ئاسایش بۆ ئەو ناوچەیە.
لای خۆشییەوە پەکەکە رایگەیاند، خەڵکی ئەو ناوچەیە دەبێت بڕیاربدەن ئەو رێککەوتنە قبوڵدەکەن یان نا، ئەو بابەتە پەیوەندی بەوانەوە نیە، بەڵکو ئەوان تەنها رزگارکەرن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق