دوای قەدەغەکردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بەڵام هاوردەکردنی هەنار بەردەوامە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 دوای قەدەغەکردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بەڵام هاوردەکردنی هەنار بەردەوامە

دوای قەدەغەکردنی لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بەڵام هاوردەکردنی هەنار بەردەوامە


پرس میدیا

دوای ئەوەی وازارەتی کشتوکاڵ بڕیاری دا هاوەردەکردنی هەنارو جەند بەروبومێکی تر قەدەغە بکات تا جوتیاران بتوانن بەرهەمەکانیان لەناو بازاڕەکانی کوردستان ساخ بکەنەوە ،بەڵام بەگوێرەی قسەی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باقاچاغ چەند بەرهەمێک لە ڕێگەی مەرزەکانەوە هاوردەی ناوبازاڕەکانی هەرێم دەکرێت 

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەڕاگەیانراوێکدا لەبارەی قاچاغی کۆمەڵێک بەروبوومەوە رایگەیاند 

دەقى راگەیەنراوەکە: 

جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان لە زیانی‌ گەورەدان 

بە پێی‌ بەدواداچوونەکانم، وێڕای‌ قەدەغەکردنیان، بەڵام هەنار لە سنوری‌ سوریا،و کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو لە سنوری‌ ئێرانەوە داخڵی‌ بازاڕەکانی‌ کوردستان دەبێت، بەمەش جوتیارو باخەوانی‌ هەژاری‌ کوردستان‌ زیانی‌ گەورەی‌ بەردەکەوێت، بێجگە لە ئابوریی هەرێم‌و چوونە دەرەوەی‌ پارە. 

بە پێی‌ ڕێنمایی‌و بڕیارەکان، بە درێژایی‌ ساڵ هێنانی‌ کەلەرم‌و قەڕنابیت‌و کاهوو قەدەغەیە، بەڵام یەک بەڕادی‌ ترێلە لە مەرزی‌ باشماخەوە بە بڕی‌ (٤٠٠٠ - چوار هەزار) دۆلار بۆ کڕیار دەهێننە سلێمانی‌، بە باری‌ تایبەت. 

هەروەها لە ئێستەدا کە وەرزی‌ پێگەیشتنیەتی‌، هێنانی‌ هەنار قەدەغەکراوە، بەڵام بە بڕی‌ (٢٨٥٠ - دوو هەزارو هەشت سەدو پەنجا) دۆلار بارهەڵگرێکى ٢٤ تەنی لە مەرزی‌ فیشخابوورەوە بۆ کریار دەهێننە هەولێر، بەباری‌ تایبەت. 

حکومەت‌و بەرپرسەکانی‌ هەمیشە دەڵێ :"سەرچاوەکانی‌ داهات لەکوردستان هەمەچەشن دەکەین‌و گرنگی‌ بەکشت‌و کاڵ دەدەین و بەرهەمی‌ ناوخۆ دەپارێزین"، بەڵام ڕێک بە پێچەوانەوە بە ڕۆژی‌ ڕووناک‌و بە چاوپۆشی‌ دەزگای‌ فەرمی‌‌و بە پاسەوانی‌ هێزی‌ فەرمی‌، حکومەت نەوەک سەرچاوە هەمەچەشنەکانی‌ داهات زۆر ناکات، بەڵکو ئەو چوار فلسەی‌ لەهەر وەرزێکدا دەچێتە گیرفانی‌ باخەوان‌و جوتیاری‌ هەژارو دەستقڵیشاوی‌ کوردەوە ئەوەش وێران دەکات، تەنهاو تەنها بۆ گیرفانی‌ حزب‌و کۆمپانیاکانی‌‌ ئەم‌و ئەو! 

هەڵەبجە پارێزگایەکی‌ فەرامۆشکراوە، بە ئەستەم نەبێت هیچ پڕۆژەیەکی‌ نیمچە گەورەی‌ گەشتیاری‌، بازرگانی‌، پیشەسازی‌، تێدا نییە کە هەلی‌ کار بۆ گەنجەکان‌و خەڵکەکەی‌ بڕەخسێنێت، لەم وەرزەشدا کە هەناری‌ هەڵەبجە وەک مارکەیەک وایە لە باشی‌‌و جوانی‌‌و تەندروستیدا، کەچی‌ سیاسەتی‌ خراپی‌ بەرێوەبردن‌و یاساشکێنی‌ نایەڵێت باخەوانی‌ هەژاری‌ هەڵەبجە چوار فلسی‌ دەستبکەوێت. 

هەناری‌ هەڵەبجە چۆن دەتوانێت بە ڕێگەیەکی‌ خراپ‌و دوورو درێژدا بە تێچوویەکی‌ زۆر بگاتە دهۆک‌و هەولێرو لەوێشەوە پارێزگاکانی‌ تری‌ عێراق‌و کێبڕکێی‌ هەناری‌ سوریا بکات لە نرخدا؟ 

ئەگەر هەریەکە لە بەڕێزان وەزیری‌ کشت‌و کاڵ‌و وەزیری‌ ناوخۆ ئینکاری‌ ئەم زانیاریانەیان کرد، ئەوە من ئامادەم هەریەکە بارێک لە کاهوو کەلەرم‌و قەڕنابیت و هەنارى سورى و ئێرانیان بۆ بنێرم، بۆ ئەوەی‌ دڵنیابن لەوەی‌ سیاسەت‌و بڕیاری‌ پاراستنی‌ بەرهەمی‌ ناوخۆی حکومەت تەنها لە ژووری‌ دیوانی‌ وەزارەتەکانیان بەباشی‌ جێ بەجێ دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©