پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 4031 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 3522 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، لە دوێنێوە 79 هاوڵاتی دیكەی عێراق بەهۆی توشبونیان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 4031 كەسی توشبوش چاكبونەتەوە.
ئاشكراشیكردوە، تاكو ئێستا لە عێراق 394 هەزار و 566 كەس توشی كۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 323 هەزار و 815 كەس چاكبونەتەوە و 9683 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a comment