بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە دووکەس گیانیان لەدەست دا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە دووکەس گیانیان لەدەست دا

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە دووکەس گیانیان لەدەست دا


پرس میدیا 

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لەسەر رێگای هەڵەبجە – 

سەیدسادق لە نزیک گوندی قاجر، دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.


بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق لە نزیک گوندی قاجر، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی (ج. ک. ف) و (ب. م. ع) گیانیان لەدەستدا".
راشیگەیاند، تەرمی یەکێکیان لە پزیشکی دادی هەڵەبجەیە و تەرمی دووەم لە نەحۆشخانەی شەهید شەوکەتە لە قەزای سەیدسادق.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا، دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون و لەبەر سەختی برینەکانیان لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە ڕەوانەی نەحۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کراون".
وتیشی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پولیسی سیروان کراوەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری هاتوچۆی هەرێم، لەساڵی ٢٠١٩دا، زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێم روویداوە و تیایدا ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©