پرس میدیا
پۆلیسی هەولێر، هاووڵاتییەكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردو دەستیشی بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، "بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، دوای كۆكردنەوە و بەدەستهێنانی زانیاری، كەسێكیان بە ناوی (د.ع.م) بە تۆمەتی هەڵگرتن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد."
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا، بڕێك ماددەی هۆشبەرو كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و دوو چەقۆی لابوو و دەستیان بەسەرداگیرا، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەشی لە جۆری (مازدا پیكاب)دا گیرا.
پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكردووە، تۆمەتبارەكە دوای داننانی بە تاوانەكەی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و رووبەڕووی دادگا كرایەوە.
No comments:
Post a Comment