پرس میدیا - راپۆرت
له‌سه‌ر داوای مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دانیشتنی ژماره ٨ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەچوو.
دانیشتنەکە به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران،و ، ئاوات شێخ جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی هه‌رێم بەڕێوەچوو.
دانیشتنەکە هەمان ئەو بەرپرسە حکوومیانە تیایدا بەشداریانکرد کە پەرلەمانتاران داوایانکردبوو، بەڵام لەسەر داوای ئەوان نەهاتن بەڵکو لەسەر داوای خۆیان هاتن.
مەسروور بارزانی:له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان به رۆڵی گرنگی په‌رله‌مان كردووه
له دانیشتنه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆڕتی خۆی كرد، وتی''ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان به رۆڵی گرنگی په‌رله‌مان كردووه بۆ به‌دواداچوونی كاره‌كان و ئێمه زۆرترین ژماره‌ی به‌رپرسی حكوومیمان ناردووه‌ته په‌رله‌مان و دوور له هه‌موو موزایه‌ده‌یه‌ك له پڕۆسه‌ی چاكسازیی به‌شداربین و له‌م نزیكانه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راپۆرتێكی ورد ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات''.
بەڵام لێدوانەکەی سەرۆکی حکوومەت پێچەوانەکەی راست دەرچوو بەوپێیەی داواکاری پەرلەمانتاران شتێکی دیکە بوو، ئەوان یاداشتیان بۆ پرساندنی حکوومەت بەرزکردووەتەوە کەچی داواکاری پرساندنەکە پشتگوێ خرا و وەک میوان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان کرد.
سەرۆکی حکوومەت له میانی خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی خسته سه‌ر پڕۆسه‌ی چاكسازی و وتی: ''پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌ردوو بواری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌گرێته‌وه و تیایدا سێكته‌ری باج ده‌روازه سنوورییه‌كان و باج و گومرک ده‌گرێته‌وه''.
مه‌سرور بارزانی وتیشی: ''له چوارچێوه‌ی دانانی باج له‌سەر مۆبایل و ئینتهرێنتیش، به‌پێی گرێبه‌ستی هاوبه‌ش ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سزای باج له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بووه و دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌روه‌ها پابه‌ندكردنی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت به‌دانی باجی پێویست به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به مه‌رجێك كاریگه‌ی له‌سه‌ر كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كه نه‌بێت''.
لیژنه‌یه‌كمان پێكهێنا بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان
مەسرور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرتهكەیدا ئاماژه‌ی به گومرک و ده‌ره‌وازه سنوورییه‌كان كرد و وتی: ''لیژنه‌یه‌كمان پێكهێنا بۆ كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كان، بڕیاری پێداچوونه‌وه‌مان به گرێبه‌سته‌كانی ده‌روازه سنوورییه‌كان داوه، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان بوونی دیاره‌ده‌ی قاچاخچییه و بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی هەروەها تیشكی خسته سەر ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه له حكوومه‌ت وه‌رگیراون و له‌به‌رامبه‌ردا موڵك و زه‌وییان له ره‌هن داناوه و له‌مباره‌یه‌وه وتی: ''ده‌ستكراوه به وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه بازرگانییه‌كان و ئه‌و موڵكانه‌ی كه به‌شێوه‌ی ره‌هن دانراون ئه‌وا ده‌ستكراوه به رێكاره یاساییه‌كان''.
له ساڵی ٢٠١٩دا، داهاتی نه‌وت هەشت ملیار و ٤٣٩ ملیۆن دۆلار بووه
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به داهاتی نه‌وت كرد له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩دا و وتی: ''به‌پێی راپۆڕتی دیلیۆت له ساڵی ٢٠١٩دا، داهاتی نه‌وت هەشت ملیار و ٤٣٩ ملیۆن دۆلار بووه و له‌و بڕه پاره‌یه‌ش چوار ملیار دۆلار خه‌رجی كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری بووه و به‌م پێیه‌ش رێژه‌ی سه‌دا ٤٧ ی داهاته‌كه بۆ خه‌رجی كۆمپانیاكان بووه كه ژماره‌یان ٨٢٢ كۆمپانیایه''.
قوباد تاڵەبانی: کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسییە نەوەک دارایی
هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت لە دانیشتنەکەدا باسی لە رێککەوتنی هەرێم و بەغدا کرد و وتی "کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسییە نەوەک دارایی"
جێگری سەرۆکی حکوومەتی وەڵامی بەشێک لە پرسیاری فراکسیۆنەکانی دایەوە و رایگەیاند "ئەمساڵ بۆشایی یاسایی دروستبوو، بەهۆی ئەوەی بوودجەی ئەمساڵ پەسەند نەکرا بۆیە نەمانتوانی ئەو شایستە داراییانەی هەرێمی کوردستان دیاریی بکەین و رێککەوتنی لەسەر بکەین".
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند "کێشەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، زیاتر کێشەی سیاسییە وەک لەوەی کێشەی نەوت و خاڵە سنوورییەکان بێت، شەقامی عێراقی تێڕوانینێکیان هەیە بەرامبەر هەرێم کە پێیانوایە هەرێمی کوردستان هۆکاری کێشەکانی عێراقە، ئەم تێڕوانینە بەشێکیشی پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە، هەندێک لە نوێنەرانی کورد کە لە عێراقن ئەو جۆرە تێڕوانینەیان لای عەرەب دروستکردووە بەرامبەر هەرێمی کوردستان".
No comments:
Post a comment