پرس میدیا
لقی سێی پارتی دیموكراتی كورستان، چه‌ندین پارچه زه‌وی دائه‌نێت بۆ فرۆشتن له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك كه له‌نێویاندا ئه‌و هۆڵه‌ی تیادایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ڕیفراندۆم مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان وتارێكی تیادا خوێنده‌وه‌و لایه‌نگرانی به‌وتاره مێژوویییه‌كه وه‌سفییان كرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان پێنج دۆنم زه‌وی له‌شۆراو له‌ته‌نیشت باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌وه بۆ فرۆشتن داناوه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و هۆڵهشی ڕووخاندووهو كه ده‌كه‌وێته ته‌نیشت پاركی بابهگوڕگوڕهوهو زه‌وییه‌كه‌ی تهختكردووهو پارچه‌ی زه‌وی 200 مه‌تری لێ جیاكردۆته‌وه‌و به‌شێكی لێ فرۆشتووه‌و ده‌یه‌وێت به‌شه‌كه‌ی تریش بفرۆشێت.
مه‌سعود بارزانی رۆژى 12/9/2017 به‌مه‌به‌ستی سوربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك لههۆڵێك كۆبووه‌وه و ڕایگه‌یاند" تەنیا خەڵکی کەرکوک دەتوانن بڕیار لە داهاتووی پارێزگاکەیان بدەن و هیچ کەسێک ناتوانێت بارودۆخێکی تایبەت بەسەر پارێزگاکەدا فەرز بکات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك كه له‌ئێستادا سه‌رگه‌رمى فرۆشتنى زه‌وییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن به‌شێك له لایه‌نگران و كادرانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان توڕه كردووه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق