تەرمی یەکێک لەو منداڵانە دۆزرایەوە کە دایکی فڕێی دانە ناو ئاوی دیجلەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەرمی یەکێک لەو منداڵانە دۆزرایەوە کە دایکی فڕێی دانە ناو ئاوی دیجلەوە

تەرمی یەکێک لەو منداڵانە دۆزرایەوە کە دایکی فڕێی دانە ناو ئاوی دیجلەوە

پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تەرمى یەکێک لەو دوو منداڵەى لەلایەن دایکیانەوە فڕێدرانە ناو رووبارى دیجلەوە لەلایەن پۆلیسەوە  دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە،  تیمى غەواسى سەر بە پۆلیسى نەهرییە،ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ تەرمى یەکێک لەو دوو منداڵەیان دۆزیوەتەوە و تیمەکە بەردەوامن لەگەڕان بەدواى تەرمی منداڵەکەی دیکەدا.

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، تەرمی منداڵە کچەکەیە کە تەمەنی دوو ساڵ و هەشت مانگە.

رۆژی یەکشەممە ١٧ی ئەم مانگە دیمەنی ژنێکی عێراقی بڵاوکرایەو کە هەردوو منداڵەکەی لەسەر لەسەر پردی ئەئیمەوە فڕێ داوەتە ناو رووباری دیجلەوە، دواتر پۆلیس دەستگیرکردنی ئەو ژنەی راگەیاند.







ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©