پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد و رایگەیاند، هەوڵدەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئەو خزمەتانەی کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک تاوتوێکرا، کە ئامانج لێی باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە پێناو باشتر خزمەتكردنی ھاوڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا پەرە بە بەرنامەی خزمەت بدات كە بریتییە لە كەمكردنەوەی رۆتینات لەناو دامودەزگاكانی حكومەت و بەرزكردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتانەی كە پێشكەش بە ھاوڵاتییان دەكرێت، هەروەها ئەم خزمەتانە ھەموویان تۆمار كراون لە سیستەمێكی ئەلیكترۆنیدا كە خۆی لە پۆرتاڵی https://Services.gov.krd دەبینێتەوە و ھاوڵاتییان دەتوانن سودی لێوەربگرن.
No comments:
Post a comment