پرس میدیا
بەهۆی دواکەوتنی مووچەوخوێندنی ئۆنلاینەوە بە شێک لەمامۆستایان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندو داوادەکان کەسیستەمی ئۆنلاین هەڵبووەشێنرێتەوە چونکە لەگەڵ واقعیەتی ئێستای هەرێمی کوردستان دا یەک ناگرێتەوە
مامۆستا پەروین عەبدوڵڵا مامۆستای بنەرەتی سەبارەت بەبایکۆتی دەوام بۆ پرس میدیا رایگەیاند، کە ئێمە وەک مامۆستایان ئامادەنین بچینە هۆڵەکانی خوێندنەوە تا ئەوکاتەی سیستەمی ئۆنلاین، هەڵنەوەشێندرێتەوە و مووچەکانمان لەکاتی خۆی دا بێ لێبڕین پێنەدرێت ئێمەتا ١٥ تشرینی یەکەم مۆڵەتمان داوەتە حکومەت کەداواکاریەکانمان جێبەجێ بکات دواتر یەکێتی مامۆستایان بڕیار دەدات لەوەی کە چ هەلوێستێکمان هەبێت .
سەبارەت بە ئەگەری کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان لەلایەن بەشێک لە مامۆستیانەوە مامۆستا پەروین وتیشی، "کەئەو مامۆستایانە کۆیلەن و حەزیان بەکۆیلایەتیە دەنا پێویست دەکات سەرجەم مامۆستایان یەک هەڵوێست بن لەم بارودۆخەدا".
هاوکات مامۆستا پەخشان لە ئەگەری بەردەوامیدانیان بە بایکۆت بۆ پرس میدیا ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە وەک مامۆستایان بەهەقی خۆمانی دەزانین کەبایکۆتی دەواممان ڕاگەیاندووە من وەک مامۆستیایەکی بنەرەتی هەرگیز لەگەڵ ئەوەدانیم کە خوێندکاران بەشێوازی ئۆنلاین دەوام بکەن چونکە زانیارییەکانیان وەک پێویست بەدەست ناگات و ناتوانن بەشیوازێکی باش وانەکانیان بخوێنن".
بەرداوامی بایکۆتیش کۆی پڕۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان پەکدەخات و وادەکات کەسیستەمی پەروەردە بەرەو دوواوە بڕوات لەئێستاداتەنانەت ئەو مامۆستایانە ی سەربەلایەنێکی سیاسیشن بەهەمان شێوەی مامۆستایانی تر هەڵوێستیان وەرگرتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق