مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات پەیوەندی بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و خۆشحاڵی خۆی بۆ رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر شەنگال نیشانداوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی تاوتوێی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان لەمەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال كردووە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئەو رێككەوتنە گرنگە دەربڕیووە و جەختیان لەوە كردووەتەوە كە رێككەوتنی لەمشێوەیە ئاماژەیە بۆ بەهێزبوونی متمانەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ هەینی، هەردوو حکوومەتی فیدڕالی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ شارەکە.
No comments:
Post a Comment