ئەردۆغان و ڕۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەردۆغان و ڕۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ئەردۆغان و ڕۆحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا



پرس میدیا
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامدا. 

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و روحانی باسیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا، بەھێزکردنی ھاریکاری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە، ھاوکات ھەڵسەنگاندنیان بۆ پرسەکانی ئازەربایجان-ئەرمینیا، سووریا و بابەتەکانی ناوچەکە کردووە. 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا راشیگەیاندووە کە لە پاڵ بەرژەوەندی ھاوبەش، مافی ھاوسێیەتی وایکردوو لە نزیکەوە ھەماھەنگ و ھاریکار بن لەگەڵ تاراندا. 

ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردووەتەوە ئەرمینیا کە بە داگیرکردنی خاکی ئازەربایجان و ھێرشکردن قەیرانەکەی دەستپێکردووە، تاوانی جەنگی ئەنجامداوە.

سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشداوە کە گرنگە لەسەر ئەو خاڵە بوەستێنرێ کە داگیرکار و داگیرکراو و حەق و ناحەق لێک جیادەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©