بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند دەیان تۆن جگەری بەستووی قەدەغەکراویان دەستبەسەردا گرتووە کە بەنیازبوون بەرەو شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بیگوازنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، جگەرە کۆنتڕۆڵکراوەکە ٤٢ تۆن دەبێت لە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا بە قاچاخ هێنرابوون بۆ هەرێم بەمەبەستی ناردنی بۆ ناوەڕاست و خواروی عیراق.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە هێزەكانی ئاسایش لە دەروروبەری شاری سلێمانی، دەستیان بەسەر ئەو بڕە جگەرەدا گرتووە، کە لە تورکیاوە هاوردەی هەرێم کراوە.
هاوردەکردنی جگەر لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە قەدەغە کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک وەزارەتی ناوخۆ و بازرگانی راسپێردراون رێگری لە هێنانی بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق