پرس میدیا
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەسگیركردنی ئەو دو تۆمەتبارەی راگەیاند كە شەوی رابردو لە شەقامی 100 مەتری هەولێر تەقەیان لەیەكتر كردبو.
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،"تیمێکی تۆکمەمان پێکهێنا لە هەریەک لە بەشی پۆلیسی ناوشار و ڕوژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، و بە کەمتر لە 10 کاتژمێر دو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی ڕابردو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران" وتیشی، ئەو دو تۆمەتبارە لە شەقامی 100 مەتری هەولێر بەشەڕهاتون و تەقەیان کردوە، لەئاکامدا یەکتریان برینداركردوە، هەروەها دەستگیرا بەسەر دو ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW).
باسی لەوەشكرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕاگیراون بە پێی ماددە (413) لە یاسای سزادان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆلیسی هەولێر شەو و ڕۆژ لەئەرکدا دەبێت بۆ ئەوەی ئارامی لە هەولێری پایتەخت بەرقەراربێت و ناهێڵین هیچ کەسێک ئەم ئارامیە تێکبدات و شەونخونیش دەکەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان
No comments:
Post a comment