پرس میدیا
نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە کە لە چوارەمین خولی کۆبوونەوەکانی لیژنەی سەربازیی هاوبەشی پێنج کۆ پێنج لە جنێڤ، لایەنە لیبییەکان لەسەر ئاگربەستی درێژخایەن لەسەرانسەری وڵاتدا رێککەوتن .
ستیفانی ویلیامز بریکاری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری لیبیا، ، لە رێوڕەسمی واژووکردنی رێککەوتنەکەدا بە ئامادەبوونی لایەنە لیبییەکان لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی بە زمانی عەرەبی پێشکەش کرد و تیایدا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە رێککەوتنەکە.
دوای واژووکردنی دەقی رێککەوتنەکە، لایەنە لیبییەکان هەموو بەیەکجار بەپێوە چەپڵەیان بۆ بڕیارەکە لێدا.
No comments:
Post a comment