پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩٧ کەس تووشبوو دەستنیشانکراون.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە ٤٦٥ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە، هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢ کەس تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا، ٦١ هەزار و ٧٠٣ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ٣٧ هەزار و ٥٨٤ تووشبوویان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ١٦١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
No comments:
Post a comment